نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ

لڤین:

شوان بەرزنجی ڕۆژنامەنوسی نزیک لە سەرۆکی حکومەت، لە هەژماری فەرمی خۆی لەبارەی یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ، نوسیویەتی،” گۆڕانكاریەك لە پڕۆژە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ كراوە و پێشنیازێكی پێشوو رەتكراوەتەوە و پێشنیازێكی تازە لە شوێنی جێگیركراوە، هەندێك زانیاری تریش هەیە كە تازەن دەیانخەمەڕوو”.

نوسیویشیەتی،” بە پێی زانیاری و بەدواداچوونەكانم، ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ پەسندکرا بوو لە پڕۆژەكە بەوەی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ ئاسایش لەسەر بنەمای کۆی مووچە و دەرماڵەکانیان خانەنشین دەکرێن کە کەمترینی 60% بێت و زۆرترینی 80%ی کۆی مووچە و دەرماڵە بێت. ئەو خشتەیە رەتكراوەتەوە و پێشنیازێكی تر لە شوێنی جێگیركراوە”.
ڕایشیگەیاندووە،” بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێكی ئاگادار و ئەندامی نێو پڕۆژەكە پێمدراوە، ئەوەی كە تازەیە و جێگركراوە ئەوەیە كۆنوسێك كراوە و گۆڕانكاریەكەش بەم شێوەیەیە ( پۆلیسێكی ئاسایی تاوەكوو مفەوەزێكی پلەیەك، كەمترین مووچەی خانەنشینیان دەكرێتە ٤٠٠ هەزار دینار، یەك هاوكێشەیان بۆ حیساب دەكرێت ئەویش مووچەی بنەڕەتی ،جارانی دوو و نیو لەسەد، جارانی ساڵانی خزمەت چەند خزمەتی زیاتر بێت ئەوە مووچەی خانەنشینیەكەی زیاتر دەبێت )”.
هەروەها هاتووە،” بەپێی زانیاریەكان بۆ ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش بە شێوەیەكی تر خانەنشین دەبن ئەویش بەم شێوەیە:كەمترین مووچە (٦٠%ی )مووچەی بنەرەتی لەگەڵ دەرماڵەی بڕوانامە و هاوسەرگیری و منداڵی بۆ خەرج دەكرێت، زۆرتریشنیشی بە ( ٨٠%ی ) مووچەی بنەڕەتی لەگەڵ دەرماڵەی بڕوانامە و هاوسەرگیری و منداڵی بۆ خەرج دەكرێت”.
هاتویشیە،” بەرپرسە باڵاكەی نێو ئامادەكردنی پڕۆژە یاساكەیە پێی راگەیاندم ئەو پێشنیازە رەزامەندی لەسەردراوە و هەموولایەك پێی رازین”.
لەبارەی پڕژەکە نوسیویشیەتی،” ئەو پڕۆژەیە بۆ هەموو هێزە چەكدارەكان نیە، بەڵكوو تەنها بۆ هێزەكانی و ناوخۆ و ئاسایشە، هێزی پێشمەرگە یاسایەكی تایەبت بە خانەنشینی خۆیان هەیە”.
لای خۆیەوە ،وەزیریك كە ئاگاداری پڕۆژەكەیە پێی راگیاندم ،”بە دڵنیایی ئەو پڕۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند دەكرێت و پاشان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانیش پەسند دەكرێت و كاری پێدەكرێت”.
رایشیگەیاندوە،” ئەوەی تاوەکوو ئێستا هەیە ٤٥ساڵ تەمەن و ١٥ ساڵ خزمەت دەستکاری نەکراوە لە ڕەشنووسەکە، ئەوەش پێچەوانەی داوای هێزەکانی ناوخۆیە چونکە داوای کەمکردنەوەی مەرجی تەمەن دەکەن و پێیان وایه بۆ کارمەندانی ناوخۆ تەمەنەکە زۆره”.
هاتویشە،” لەسەرێكی تر بە پێی زانیاریەكانم ئەوەی هەیە بڕیارە ئەو یاسایە هەموو ئەوانە بگرێتەوە كە لە دوا ساڵی ٢٠٠٣ وە خانەشین كراون، واتا یاساكە (ئەسەر رجعی) هەیە، ئەگەر لەبەر ئەو برگە نەبێت ئەوە دەمێك بوو پڕۆژەكە پەسندكرابوو.
لە کۆتایی نوسراوەکەدا هاتووە،” لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بە وەزیری ناوخۆیان راگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ ئەوەن ئەگەر حكوومەت پڕۆژە یاساكەی پێ بارگرانیی داراییە ئەوە دەكرێت پۆلیس و ئاسایش بە 50% تاوەكوو 70%ی كۆی مووچە و دەرماڵە خانەنشین بكرێن، تێبینیەك كە گرنگە ئەوەیە ،تاوەكوو پڕۆژەكە لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند نەكرێت و نەچێتە پەرلەمان و پەسند نەكرێت كاری پێ ناكرێت”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button