لە بەغدا ئەفسەرێکى کورد تیرۆرکرا

لڤین:

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ عێراق كوژرانی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ باڵای‌  بە پلەی عەقید راگه‌یاند و هه‌ڕەشه‌ی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ له‌ بكوژانی‌ كرد

عەقید نیبراس بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوچەی رەسافە بوو لە بەغدا، پێش ئەوەی ببێتە یاریدەدری بەڕێوەبەری چاودێری لە دەزگای هەواڵگریی عێراق .

دەزگای هەواڵگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند،”عەقید نیبراس فەرمان فەیلی لەلایەن ژمارەیەک چەکدار کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابیان پێبووە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا ”.

 لە ڕاگەیەندراوەکەیشدا هاتووە، “لە کاتی تەقەکردنەکە بۆ ماوەیەک بەرگریی کردووە و تەقەی لە هێرشبەران کردووە، بەڵام هێرشبەرێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە بە چەکێک لە جۆری  کڵاشینکۆڤ تەقەی لێکردووە و چەند گوللـەیەکی پێوەناوە و کوشتوویەتی .”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button