تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

پاش بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەڵەبجە تۆمار کراوەو تێیدا وا دەردەکەوێت کە هاووڵاتیەک براوەتە ئەو نەخۆشخانەیەو بەڵام بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ پۆلیسەکانی ئەو نەخۆشخانەیە هاوکاری و چارەسەری نەخۆشەکە دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

وەلامێک بۆ کەناڵە چەواشەكارەكە

‎پاش ئەوەی ئەمڕۆ نەخۆشێک کە توشبوی گەشکەو فێ بووە، پێشوتر چەند جار سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری ھەڵەبجەی کردووە ، پیشەی پۆلیسە پاش ئەوەی دەھێنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری ھەڵەبجە ، پۆلیسە ھاوڕێکانی زیاد لە پێویست ھاوکاری دەکەن لە بەر ئەوەی لە حالەتێکی لەرزینی بەردەوامی جەستەدا بووە پێویست بوە زیاد لە یاوەرێكی هەبێت، بەڵام کەناڵێکی چەواشەکار بۆ لەکەدار کردنی کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوە داوە کە پزیشک ئامادە نەبووە وپۆلیسەكان چارەسەری نەخۆشەكەیان كردوە.

‎ئێمە بەدەر لەوەی لێدوانی یاوەری نەخۆش ، بگرە لێدوانی ھەردوو پزیشکی پسپۆرێ مێشک و دەمار و پزیشکی نیشتەجێی خولاوتان لەم گرتە ڤیدیۆییەکدا بۆ بڵاو دەکەینەوە.

ڕاگەیاندنی تەندرووستی هەڵەبجە

٧-٦-٢٠٢١

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button