دۆست و پیاوکوژی دوێنێی ئەردۆغان ئەمڕۆ بووەتە دوژمن

سەدات پەکەر دوژمنە سەرسەختەکەی کورد

لڤین: راپۆرت

سەدات پەکەر ئەو ناوەی ماوەی مانگێکە رۆژەڤی سیاسیی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، تا ئێستا هەشت ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوکردووەتەوە، هەر ڤیدۆیەک کە بڵاوی دەکاتەوە بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتدار و حکومەت دەهەژێنێت، دوای ڤیدیۆکانی چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ناچار دەبن روونکردنەوە بدەن.

ئەو تا ئێستا هەشت ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە نزیکەی 100 ملیۆن بینەریان هەبووە، خاڵی بە هێزی ڤیدیۆکان ئەوەیە کە پەکەر خۆی لە تاوانەکان دوور ناخاتەوە.

بەڵاکەی سەری ئەردۆغان

ئەو تەمەنی ٤٩ ساڵە و گرنگترین دۆسیە کە بڵاوی کردبێتەوە تێوەگلانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایە، بە ئاشکرا وتی ئەو لەماڵی هونەرمەندێک لە کاتی سێکسدا جەڵدە لێیداوە، بەڵام وردەکاریەکەی ئاشکرا نەکرد و بڕیارە لە ڤیدیۆی داهاتویدا باس لە ئەردۆغان بکات و تاوانەکانی بگێڕێتەوە، بەڵام ئەو لە کۆتا ڤیدۆیدا ئەردۆغان بە برا گەورە وەسف دەکات و دەڵێت من برای بچوکتم.

سەدات پەکەر، گەورە مافیایەکی تورکیایە پێشتر پشتیوانی هاوپەیمانی ئەکەپە و مەهەپەی دەکرد و بە کەسایەتیەکی نەتەوەپەرست ناسراوە لە زۆربەی ئەو کەمپینە سیاسیانەی بەشداری کردووە هەردوو ئاماژەی چوار پەنجەکەی ئەردۆغان و دوو پەنجەکەی مەهەپەی بەرز دەکردەوە.

ئەو تاساتی هەڵهاتنی لە تورکیا زۆر دۆستی ئەردۆغان و وەزیری ناوخۆ سڵێمان سۆیلو بوو، بەڵام بێ ئاگاداری خۆی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، هەربۆیە لە وڵاتەکە هەڵدیت، هەر لە نێو ئەو کەسانەی بڕیاری گرتنەکەیان پێدەدرێت هەواڵ دەدەنە پەکەر و ئەویش لەو چوارچێوەیەدا هەڵدێت، بە وتەی خۆی کە لە ڤیدیۆکاندا وتویەتی ئێستا لە وڵاتی ئیمارات و لە شاری دوبەی نیشتەجێیە.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە نێوانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تێکچووە، دوای ئەوەی پەیوەندی نێوانیان تێکچوو، بڕیاری دەستگیرکرنی دەدرێت بۆیە تورکیای جێهێشتووە و سەرەتا چووەتە قەرەباخ و دواتر لە مقدۆنیا مایەوە و ئێستاش لە ئیماراتە.

پەکەر برایەکی لە تورکیا هەیە، بە ناوی ئاتێلا پەکەر، ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە بە هۆی ئەوەی براکەی تۆمەتباری کردووە بە دەست هەبوونی لە تاوانێکی تیرۆر لەگەڵ کەسێکدا لە ناو دەزگای میت کە رۆژنامەوانێکیان کوشتووە لە قوبرس.

ئەو مەلەفی سەرجەم بەرپرسانی ئاکەپە و مەهەپەی لەبەر دەستە بۆیە، قسەکانیشی لەلایەن ئەو دوو پارتەوە بە توندی رەتدەکرێتەوە، بەشێکی دیکەش لە هێزە سیایسەکان بە ناراستەوخۆ پشتیوانی قسەکانی ئەو مافیایەن لە دژی ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی، بەڵام لە هەمانکاتدا دژی خودی مافیاکەشن لەبەرئەوەی پێشتر کاتێک هاوپەیمانی دەسەڵات بووە، زیانی لە هەموو هێزە نەیارەکانی ئەردۆغانداوە.

پەکەر بە خۆی و گروپەکەیەوە بەشداری بەشێکی زۆر لە تاوانە نهێنیەکانی دەسەڵاتی تورکیای کردووە، بەرپرسانی تورکیاش دەڵێن ئەو وەک پیلانگێڕیەک لە دژی تورکیا ئەو ڤیدیۆیانە تۆمار دەکات و بڵاویان دەکاتەوە بەڵام لە دواین ڤیدیۆیدا پەکەر دەڵێت لە ڤیدیۆی داهاتووم بۆی دەسەلمێنم کە سیخوڕی کەس نیم.

پەکەر و کورد

پەکەر لە ڤیدۆی هەشتەمیدا ئاماژە بە دۆسیەی کورد دەکات و باس لە دژایەتیەکانی ئاکەپە دژی وکورد و رای خۆی لەسەر ئۆجەلان دەکات.

لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت “با باسی ئۆجەلانتان بۆ بکەم، بونەوەرێكی سەیرە، هەر لە سەرەتا کاتێك دەست دەگرێت بەسەر هێزدا، لە هاوگوندییەکانی، هاوشارییەکانی و کەسوکاری خۆی ستافێک پێکدەهێنێت، لەو کەسە ژیر و زیرەکانەی دێن، لە 10 کەسیان دوو کەسیان دەکوژن بە پاساوی ئەوەی سیخوڕی پۆلیسن، دەزانن لە هەمووی خراپتر چی بوو؟ عەبدوڵا ئۆجەلانیان دەستگیرکرد و هێنایان. مێشکم وەستا، لە هەموو شوێنێکی دنیا مرۆڤەکان بەنزینیان بەخۆیاندا دەکرد و بۆ ئەو خۆیان دەسووتاند، باشە تۆ بۆچی ناڵێت وەرن بمکوژن؟ کەچی ئەویش دەچێت مەرایی بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن.”

لەبەرامبەر ئەو قسانەی پەکەردا مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە دیمانەیەکدا لە گەڵ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی باسی ڤیدیۆکانی پێکەری کرد، رایگەیاند، ئەو شتانەی سەدات پەکەر ئاشکرایان دەکات زۆر گرنگن، دەبێت دەسەڵات ناچاری دەست لەکارکێشانەوە بکرێ.

قەرەسوو لەو باسەیدا کە پێش ڤیدۆی هەشتەم تۆمارکراوە هەر بۆیە وەڵامی قسەکانی لەسەر ریبەری پەکەکە ناداتەوە و رەخنە لە میدیای کوردی دەگرێت و دەڵێ، وەک پێویست بایەخیان بەو بابەتە نەداوە.

پەکەر لە یەکێک لە ڤیدیۆکانیدا باس لە تیرۆرکردنی هاوسەری هاوسەرۆکی ئێستای هەدەپە، پەروین بوڵدان دەکات، کە خۆی دەستی هەبووە لە کوشتنیدا و دەوڵەتی تورکیا تاوانبار دەکات بە کوشتنی.

 

گواستنەوەی چەک بۆ بەرەی نوسرە

لەبارەی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت “کاتێک سەرەتا رووداوەکانی سوریا دەستیپێکرد، پاسپۆرتی تورکیاتان بدایەتە هەر کوردێكی سوریا، کەسوکارەکانیان هەموویان لێرەن، بتانوتایە لە پرسی کاروباری دەرەوەدا پێکەوە هەنگاو دەنیێن، مسۆگەر قبوڵیان دەکرد، ئەمە چ زیانێکی دەبوو، بۆچی بیر لە بچووکبوونەوە دەکەینەوە”.

پەکەر ئاشکرای دەکات عەدنان تانریڤێردی کە پێشتر راوێژکاری ئەردۆغان بوو و دامەزرێنەری کۆمپانیای “راوێژکاری سەربازیی نێودەوڵەتی -سادات”ـە، لە ژێر ناوی “کاروانی هاوکاری سەدات پەکەر” بە بارهەڵگر چەک، ئۆتۆمبێل، تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی سوریا کردووە”.

ئەو جۆری ئەو کەلوپەلانە ئاشکرا دەکات کە رەوانەی بەرەی نوسرە کراون کە تیایدا بڕێکی زۆر جلوبەرگ کە بەشی سەرجەم چەکدارەکان بکات، بێتەل، هێلەکی فیشەک نەبڕ و کۆمەڵێک هاوکاریمان بە بارهەڵگر نارد.

ئاشکرای دەکات بە ناوی ئەوەوە چەندین بارە چەک نێردراون بۆ سوریا و هەندێک لەو چەکانەش گەیشتوونەتە دەست بەرەی نووسرە، “بارهەڵگرەکانی ئێمە لە ژێر ناوی کاروانی هاوکاریی سەدات پەکەر دەڕۆیشتن، دیمەنەکانیشمان دەدایە میدیاکان، بەڵام بارهەڵگری دیکەش لەسەر ناوی ئێمە رەوانە دەکران”.

پێکەر درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: مەتین کراتڵی هەیە، سەرۆکی کاروباری کارگێڕی لە سەرۆکایەتیی کۆمار، دەبێت بڕۆن بۆ لای ئەو، من باسی بازاڕکردنێکی یەک دوو بارهەڵگریی ناکەم، بە قاچاخبردنی نەوتی خاو، چا، شەکر، ئەلەمنیۆم، مس، ئۆتۆمبێلی دەستی دوو… هتد، ئەمانە بە ملیۆنەها دۆلارن، پارەی زۆرن.

ئەو دەشڵێت بۆ شەڕی سوریا ئەو لەگەڵ حکومەت پارەیانداوە بە گروپەکانی سەر بە تورکیا، ئێستا باس لەو بازرگانییە دەکەم کە لەوێ دەکرێ. ناوی چەند بەرپرسێکی تورکیا و گروپە چەکدارەکان و بەرپرسانی بازرگانی بەرەی نوسرە ئاشکرا دەکات.

لە ساڵی 2016دا ئەو سەرۆک مافیایە راگەیێنراوێکی لە دژی ژمارەیەک کەسایەتی و ئەکادیمیستی تورکیا بڵاوکردەوە کە داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشیان کردبوو هەڕەشەی کوشتنی لێکردبوون، ئەو لە ساڵی 2005 بۆ 2014 لە زیندان بوو بە کۆمەڵێک تۆمەت، لەوانە پێکهێنانی و بەڕێوەبردنی رێکخراوەیەکی تاوانکار،دوای ئازادبوونی پەکەر بووە هاندەرێکی بەپەرۆش بۆ سەرۆک کۆمار.

پەکەر رەتیدەکاتەوە هەوڵ بدات زیان بە دەوڵەتی تورکیا بگەیەنێ دەڵێت ئەگەر بمەوێ بە دوو وشە دەوڵەت قوفڵ دەکەم، سۆیلوی وەزیری ناوخۆی تورکیاش کە بە وتەی پەکەر هاوبەشی سەرجەم تاوانەکانە جەهەپە تۆمەتبار دەکات بە هاوکاری کردنی ئەو مافیایە.

لەبەرامبەردا فایەق ئۆزتراک، وتەبێژی جەهەپە دەڵێت “کەسێک کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە حکومەتی تاکڕەویی ئەردۆغان دەکرد و هەڕەشەی لەوانە دەکرد دژی ئەردۆغان بوون و پۆلیسی حکومەتیشی خرابووە ژێر دەست، ماوەی مانگێکە چەندین پەیوەندیی چەپەڵ ئاشکرا دەکات”.

 

دەنگەکانی ئەردۆغان دابەزی

هاوکات دوای ئەو تۆمارانە بەگوێرەی دوایین راپرسی ناوەندی ئاڤراسیا بۆ لێکۆڵینەوە، 75%ی دەنگدەری تورکیا بڕوایان بە وتەکانی سەدات پەکەر هەیە، کە زنجیرە تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەبارەی نهێنییەکانی دەوڵەت و کاربەدەستانی ئاک پارتی بڵاوکردووەتەوە، ئەوانەش کە دەڵێن، چیدیکە دەنگ بە ئەردۆغان نادەن رێژەیان بۆ 52.4% زیادی کردووە.

کەمال ئۆزکیراز، سەرۆکی ناوەندی راپرسیی ئاڤراسیا رایگەیاند، 25.5%ی ئەو دەنگدەرانەی دەنگیان بە دەسەڵات داوە، پێیانوایە وتەکانی سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا زیاتر جێگەی متمانەیە، بە پێچەوانەوە 35.2%ی ئەو دەنگدەرانە پێیانوایە وتەکانی سەدات پەکەر زیاتر جێگەی متمانەن.

سەرۆکی ناوەندی راپرسیی ئاڤراسیا، لەگەڵ باسکردنی وردەکاری راپرسیەکەی ئاماژەی بەوەدا، ئەو ئەنجامە دەریدەخات، 75%ی دەنگدەری تورکیا بڕوایان بە وتەکانی سەدات پەکەر هەیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button