عەلی حەمەساڵح: داهاتی دەروازە سنوریەکانی هەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمیکردوە

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم و دەڵێت عێراق ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ بازرگانان بۆیە بازرگانەکان رێگایان گواستووەتەوە بۆ دەروازە سنوریەکانی عێراق.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمیکردوە، پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو، بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪‏ ئەم داھاتانە کەمدەکات.

ئەو روونیدەکاتەوە لێکۆڵینەوەی لە داهاتی حەوت رۆژ کردووە و “پێشتر لە پەروێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر  گومرگ دەکرا.. ئێستا بووە بە ٨٠ بارھەڵگر! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪‏ بۆ ٩٠ ٪‏ کەمیکردووە”.

ئەو دەشڵێت “پێشتر ڕۆژانە جگە لە ڕێگای قاچاخ،  لە باشماخ تێکڕا نزیکەی ٧٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٠٠ بارھەڵگرە ، بەمەش داھاتی گومرگ زیاتر لە ٥٠٪‏ کەمیکردووە”.

ئەو دڵنییایە لەوەی ئەو کەمکردنە لە خاڵە سنوریەکانی دیکەش هەیە و هۆشداری دەدات و داوای چارەسەرکردنی دەکات، دەشڵێت “عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشی و ئاسانکاری زۆر دەکات و ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لە مونزریەوە  تاوەکو ئوم قەسر”.

ئەو ئەو ئاسانکاریانەی حکومەتی عێراق بۆ بازرگانەکانی دەکات ئاشکرا دەکات و روونیدەکاتەوە “لە عێراق ئاساییە سەرو ٤٠ تەنیش لە بار ھەڵگرێکدا باردەکرێت .. چاوپۆشی لە ئۆتۆمبیلی لێدراو دەکرێت و کار بە تەعریفەی گومرگی ناکرێت، بارێک گومرگی لە باشماخ ٧٥٠٠ دۆلار بوە لە ئوم قەسرەو ھێناویانەتە سلێمانی بە ٢٥٠٠ دۆلار”.

ئاشکراشیکردووە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی چوونی بازرگانان بۆ دەروازە سنوریەکانی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە هەریئمی کوردستان “ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بە ١٣ ناوی جۆراوجۆر پارە وەردەگرن لە خاڵە سنوریەکان و ئەمەش بوە بەکولفە لەسەر بازرگان و دەیەوێت لێی دەرباز ببێت، تەنیا سکانەر لە خاڵی سنوری و بازگەکان لە پار ساڵدا نزیکەی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بوە”.

ئەو چەند خاڵێکیش وەک چارەسەر دەخاتەڕوو:

عێراق خۆی کار بەتەعریفە گومرگی  ناکات.. ھەرێمیش دەبێ ھەندێک پێداچونەوە بکات..

یەک: پیداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵانەدا بکرێت کە قەدەغەکراوە بە فەرمی و گومرگ بێت  ئێستا بە قاچاخ دێت، وەک ھێلکەو خورما…

دوو: پیداچونەوە بە نرخی گومرگی ئەو کاڵانەدا بکرێت، بەھۆی گرانیەوە بە قاچاخ دێت، وەک جگەرە کە  ٩٥٪‏ ی بەقاچاخ دێت..

سێ: پێداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵایانە بکرێت حیمایەی ئینتاجیان لەسەرەو لەھەرێمەوە داخڵ نابێت و لە ناوەڕاست و خواروی عێراق دێت..

چوار: خۆگونجاندن و ١٠٠٪‏ کار بە تەعریفەی گومرگی نەکرێت…

پێنج: پێداچونەوە بەکاری ئەو کۆمپانیانەدا بکەێت لە خاڵە سنوریەکان کە  بە ١٣ ناوی جیاواز پارە وەردەگرن و ساڵانە نزیکە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە! حکومەت پازدە مانگە بڕیاری بۆ دەرکردوەو جێبەجێنەکراوە..



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button