چاکسازی لە چەند پڕۆژەیەکی سلێمانی دەکرێت

لڤین:
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی بۆ چەند پڕۆژەیەک لە سلێمانی دەرکرد.
لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی بۆ پڕۆژەکانی (پارکی هەواری شار، بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بلواری سلێمانی – تاسڵوجە).
بڕیار وایە بەبڕی 4527454500 چوار ملیار و پێنج سەد و بیست و حەوت ملیۆن و چوارسەدو پەنجا وچوار هەزار و پێنج سەد دینار لەسەر بودجەی وەگەرخستن بەشێوەی نەختینە بۆ چەند پڕۆژەیەک سەرف بکرێت.