وەزارەتی کشتوکاڵ چۆنیەتی وەرگرتنی گەنم ڕوون دەکاتەوە

لڤین:

 وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەریم لەبارەی کەمی نرخی وەرگرتنی  گەنمی جوتیاران رایدەگەیەنێت وەزیری کشتوکاڵی عێراق پرۆژەکەی زۆر بەلاوە گرنگ بوە دەیەوێتلە ناوچەکانی تری عێراق بکرێت.

دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد، کە بەراورد بە نرخی حکومەتی عێراقی زۆر کەمتربوو وەزارەتەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و سودەکانی بڕیارەکەیان رووندەکاتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە جوتیار دەتوانێت راستەوخۆ پارەکەی وەربگرێت و سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی گەنم نابێت.

دەشڵێت “لە بۆرسەی جیھانی نرخی گەنم لە نێوان ٣٠٠$ — ٣٠٥$ باشترین کوالیتی لە رێژەی پرۆتین وگلۆتین کە زۆر باشترە لە کوالیتی گەنمیناوخۆ نرخی گەنمی ناوخۆ بە ٣٣٠$

دەقی ڕونکردنەوەکە:

بۆ بەرچاوڕونی گشت لایەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕووندەكاتەوە دوابەدوایبریاری وەرگرتن و کرینەوەی گەنم بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (3750 )لە 6/62021

1.لە کاتی فرۆشتنەوەی گەنم بەم کۆمپانیایانە جوتیار پێویستی بە کڕینەوەی پسولەی سایلۆکان نابێت کە نرخەکەی سالی پار لە نێوان(٨٠،٠٠٠١٠٠،٠٠٠)

2.پارەی کرینەوەی گەنم یەکسەر دەدرێت و دوا ناخرێت.

بەپێچەوانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە جاری واهەیە چەندین مانگ و زیاتر لە سالێک دەخایەنێت.

3.گەنم بە پێی مواسافاتی وەزارەتی بازرگانی عێراقی دەبێت…..

4.لێبرین لە عێراق ٪٣ بەلام لە کۆمپانیا تەنھا ٪٢ دەبێت

5.وەزیری کشتوکاڵی عێراق پرۆژەکەی زۆر بەلاوە گرنگ بوە و گەرەکیەتی ئەم پرۆژە لە ناوچەکانی تری عێراق بکرێت.وە داوای لەکۆمپانیاکان کردووە کە بۆ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران میکانیزمێک دابنێن .

6.ئەم نرخە لە بەرژەوەندی بەکاربەرو جوتیارە چونکە ئەم پرۆژەیە ئاردی سفر  و ساوار و بروش …. بەرھەم دێنێت و دەبێتە ھۆی کەم بونەوەیھاوردە زیاتر پشت بەستن بە بەرھەمی ناوخۆ رکابەری بەرھەمی دەورو بەر دەکرێت….

7.لە بۆرسەی جیھانی نرخی گەنم لە نێوان ٣٠٠$ — ٣٠٥$ باشترین کوالیتی لە رێژەی پرۆتین وگلۆتین کە زۆر باشترە لە کوالیتی گەنمیناوخۆ نرخی گەنمی ناوخۆ بە ٣٣٠$

٨.پێویستە گەنمی ناوخۆ بگاتە ئاستێک بتوانێ رکابەری گەنمی ھاوردە بکات.

9. جوتیار دەتوانێت قەرزەکان زووتر بداتەوە لە بنەتۆ و قرکەر و پەین کیماوی لە پارەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکە.

10. لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدرالی عێراق رێژەی وەرگرتن لە نێوان ١٠٪ بۆ ١٢٪ تێپەرناکات لە کاتێک دا ئەو کۆمپانیایانە ھەمووگەنمی بەرھەم ھاتوو لە جوتیاران وەردەگرنەوە.

11. رێژەی قازانجی کۆمپانیا لە ١٠٪ تێناپەرێت دوای بەرھەم ھێنانی ھەموو بەرھەمەکان لەبەر بەرژەوەندی گشتی دانیشتوان و جوتیاران بۆئەوەی بە ھیچ شێوەیەک خەلک زەرەرمەند نەبێت.

12. جوتیار پێویستی بە چاوەروانی زۆر نیە و لە چەند شوێنێک دەتوانێت گەنم تسلیم بکات واتە سڕەی پێویست نیە و وە ئەمە دەبێتە هۆیئەمەی کە کرێی کەمتر بێتە سەر بارهەلگرەکان بە بەراورد بەساڵانی پێشوو .

13. ھەموو باری گەنمەکە ئەژمار دەکرێت  واتە سەرجەم بارەکە تەسلیمی سایلۆکە دەکرێت .

14.ئەم بریارە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوەخۆ دراوە ، هەروەها ئەم بەرهەمانە نزیکەی شەش ملیۆنکەس لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنن .

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button