بابەكر زێباری:

پێوویستە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بکشێتەوەو ئەگەر نەکشێتەوە، ئەوا پێویستە بەزۆر دەربکرێت

لڤین:

بابەکر زێباری راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاش ئاڵۆزیەکانی ڕۆژی ڕابردوی چیای مەتین، بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە،”پەکەکە بەئاشکرا شەڕ بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردوە، مەبەستی پەپەکە داگیرکارییەو هەرشوێنێک بکەوێتە ژێر دەسەڵاتییەوە ئامادە نییە چۆڵی بکات، دەبێت خەڵکی کوردستان بپرسن پەکەکە لەسەر خاکی ئێمە چی دەکات”.

هەروەها ڕایشیگەیاند،” کردەوەکانی پەکەکە دژ بە خەڵک و هێزە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان تیرۆریستین، چونکە لە چەندین ناوچە تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش کردووە، بە ئامار لامانە لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و سیدەکان و چەمانکێ و ئامێدی چەکدارانی پەکەکە بۆسەیان بۆ پێشمەرگە داناوەو ڕێگەیان بۆمبڕێژ کردوە، هەتا خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج. سەیر لەوەدایە کاتێک هێزەکانی تورکیا دەچنە ئەو ناوچانە چەکدارانی پەکەکە بێدەنگن، کەچی بەرانبەر بە پێشمەرگە شەڕ دەکەن”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، هۆشداری داوەو وتویەتی،”پێویستە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بکشێتەوەو ئەگەر نەکشێتەوە، ئەوا پێویستە بەزۆر دەربکرێت، با چیتر خەڵکی ئێمە نەبێتە قوربانیی سیاسەتی هەڵەو بەزۆری سەرانی پەکەکەو ناتوانین چیتر بێدەنگ بین بەرانبەر کردەوەکانی پەکەکە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button