کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،” دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ٢ هاوڵاتی بەمەبەستی سكاڵا نوسین سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینیان کرد کە بە ووتەی خۆیان دزیان لێکراوە کە یەکێکیان لە ناوچەی پیشەسازی چوارقورنە و ئەوی تریان لە ناوچەی پیشەسازی رانیە”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەرکەوت کە تۆمەتباری هەردوو دۆسیەکە یەک کەسە و هەستاوە بە دزینی بڕێکی زۆر کەل و پەلی ئۆتۆمبیل لەناوچەی پیشەسازی چوارقورنە و بڕێکی زۆر ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی رانیە”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”لە ئەنجامی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەرین توانرا ناو و ناونیشان و شوێنی نیشتەجێ بوونی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت کە کەسەکە لەسەروی تەمەنی ١٨ ساڵە و لە شاری کۆیە نیشتەجێیە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دواتر لەسەر بریاری دادوەر و بە هەماهەنگی نوسینگەی (نەهێشتنی تاوانی کۆیە) توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بەتاوانەکەیدا و لەئێستادا بە فرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تۆمەتبارەکە لەسەر کێشەیەکی تر فەرمانی دەستگیر کردنی هەیە لە بنکەی پۆلیسی ( ماکۆک)”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button