دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین سوتان

لڤین:

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە،” کەمێک پێش ئێستا دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەکانی ( ڕ.پ7/ ڕسوڵ احمد ڕەسوڵ) لەدایک بووی ساڵی 1972 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی و (ڕ.پ7/ بایز احمد بایز) لەدایک بووی ساڵی 1969 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە”.
سەبارەت بە هۆکاری سوتانیان، ئاماژە بەوەدراوە کە،” بەوتەی خۆیان پاش ئەوەی دەرچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک لە دەغڵ و دان پوش و پاوەنی گوندی ناودەشت هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە لەو کاتەدا ئاڕاستەی بایەکە بەڕووی خۆیاندا پێچەوانە بۆتەوە بەو هۆیەشەوە سوتاون”.
لە کۆتایدا سەبارەت بە سوتاویەکانیانا لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” برینداری یەکەم دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەهۆی زۆری سوتاویەکەیان بڕیاردرا بەڕێبکرێن بۆ سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button