مسعود بارزانی:

ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن

لڤین:

بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بڵاوی کردەوە کە،” ڕۆژی یەکشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ ، مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”بارزانی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی ڕاگەیاند، پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن ، سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپاتکردەوە کە ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای ئەو پەیوەندییانە بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بەیەکی ئەو پێشمەرگانەش کرد کە بەھۆی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە ڕۆژی ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ برینداربوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button