کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین

لڤین:
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی رووداوەکەی مەتینا ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات و دەڵێت هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق رادەوەستین.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بارەی رووداوەکەی چیای مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت “بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین کە دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی پێشمەرگە ئەنجامیاندا”.
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەشکردوووە “هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردوە و برینداربوون. هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی_کوردستانی_عێراق ڕادەوەستین و پابەندبوونی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا”.