سەرۆکایەتی کۆمار راگەیەندراوێک لەسەر رووداوەکانی مەتینا بڵاوکردەوە

لڤین:

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، رایگەیاند: بوونی ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان نایاساییە و پێویستە سنورێک بۆ ئەو دەسدرێژیانە دابنرێت کە مەترسی بۆ ئەمنی هاوڵاتییان و ئاسایشی عێراق دروست دەکات.

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت سەرۆکایەتی کۆمار “پێداگری دەکات لەسەر، بنەبڕکردنی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەکەن، لەم رووەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانێت”.

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی وتووە “بوونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش دەکات و رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانیشە، ھەروەها ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە بۆ ژیانی هاوڵاتیان و ئاوارەکان، ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان”.

 

ئەوەسی وتووە “سەرۆکایەتی کۆمار، بایەخی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیای دراوسێمان دووپاتدەکاتەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، کە پێویستە چارەسەری کێشەکانی سنور و دۆسیەی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات، بەرێگای ھەماھەنگی و لەیەکتری تێگەیشتن بێت و رەچاوی رێزگرتن لە سەروەری و دوور لە کاری یەکلایەنە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button