رۆژنامەنوسێکی کورد بەرنامەی کەناڵێکی فەرمی تورکیا رادەگرێت

لڤین:

بە هۆی ئەوەی کارەکانی سوپای تورکیا بە کارێکی تیرۆریستی دەزانێت رۆژنامەنوسێکی کورد دەبێتە هۆی راگرتنی بەرنامەیەکی کەناڵی (TRTالعربي) کە زمانحاڵی حکومەتی تورکیایە.

دوای ئاڵۆزیەکانی دوێنێی نێوان هێزی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە، هیوا مەحمود عوسمان، رۆژنامەنوسی ناسراوی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی (TRTالعربي) دەکات و بە هۆی ئەوەی لە بەرنامەکەدا رەتیدەکاتەوە بە هەرێمی کوردستان بوترێت باکوری عێراق و بە پەکەکە بوترێت تیرۆرست بەرنامەکە رادەگیرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە کوردە لە وەڵامی پرسیارێکی بێژەرەکە لە بارەی هەرێمی کوردستان کە ئەو بە باکوری عێراق ناوی دەبات، لەلایەن رۆژنامەنوسە کوردەکەوە وەڵامی دەدرێتەوە و دەڵێت ئەو ناوچەیە هەرێمی کوردستانە و دەبێت بۆت راست بکەمەوە، چونکە هەریمی کوردستان ناوچەیەکی ناسراوە.

رۆژنامەنوسەکە لە وەڵامی ئەو قسەیەی هیوا دەڵیت ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە لە کەناڵەکە بۆیە وەڵامی پرسیارەکەم بدەرەوە، دواتر رۆژنامەنوسە کوردەکە کاتێک لەلایەن پێشکەشکارەکەوە پەکەکە وەک تیرۆرست بەناو دەکرێت وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ئەو هێزە لە هەرێمی کوردستان تیرۆرست نییە.

رۆژنامەوسەکە دەڵێت چەندین کاری تیرۆریستیان کردووە، لەبەرامبەردا هیوا دەڵێت ئەگەر بەراوردی بکەین بە کارەکانی سوپای تورکیا و حکومەتەکەی بەرێز ئەردۆغان ئەوە کارەکانی سوپای تورکیا تیرۆریستین.

هەربۆیە دوای ئەو قسەیەی بێژەرەکە دەڵێت ناتوانین بەم شێوەیەی بەردەوام بین لە بەرنامە و کۆتایی بە بەرنامەکە دەهێنێت، دوای بەرنامەکە ئەو رۆژنامەنوسە کوردە رایگەیاند یەکێک لە کارمەندانی کەناڵەکە دوای چاوپێکەوتنەکەی “بەزاراوەیەکی عێراقی پەیوەندی پێوەکردم و تۆمەتباری کردم بەوەی کە قسەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەگۆڕم و لەئاژانسێکی تورکییەوە هەواڵی بۆ ناردم، هەواڵە ئەسڵییەکەم بۆ نارد” بە گوێرەی ئەو نامەیەی هیوا بۆ ئەو کەسەی ناردووە داوای کردووە فێری کاری رۆژنامەوانی ببن و وشەی تیرۆرست بەکارنەهێنن.

لە وەڵامدا ئەو کەسەی کەناڵی (TRTالعربي) هێرش دەکاتە سەر هیواو بە وشەی ناشیرین وەڵامی دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button