فەرماندەیی خابوری هەپەگە وردەکاری رووداوەکەی مەتینا بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

فەرماندەیی مەیدانی خابوری هەرێمی مەتینای هەپەگە لەسەر رووداوەکەى ئەمڕۆ راگەیەنراوێیک بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە “ئەمڕۆ کاتژمێر ( ٠٤:٠٠ی بەیانی )، هێزەکانی سەربە پەدەکە، لە دوولاوە هێرشیان کردە سەر دۆڵێک لەنێوان گردی چارچلا و گردی جولەمێرگ، کە خاڵێکی ستراتیژیی مەتینایە، بۆ ئەوەی ئەو هێرشە کە ٥٠ زرێپۆش تێدا بەشداربوون، نەیەتە ناو دۆڵەکەوە، هێزەکانمان بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانییان کرد، بەڵام ئەو هێزانە بێ گوێدانە هۆشدارییەکانمان، هێرشبەرانە بەرەو پێشهاتن”.
هەروەها ئەوەشخاتەڕوو، “ئەو دۆڵە هیچ گوند و شوێنێکی نیشتەجێیبوونی تێدا نییە، ٢٥ ساڵە هێزی پێشمەرگە نەهاتووەتە ئەم مەیدانە و هێزەکانی گەریلای تێدان و لەدژی سوپای داگیرکەری تورک مینڕێژکراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەمانەیان زانیوە و هۆشدارییشیان پێدرا، بەڵام یەک دوو ئۆتۆمبێلیان بەردەوام بەرەوە پێش دەهاتن، بەهۆی تەقینەوەیەک کە هۆکارەکەی نازاندرێت، چەند قوربانیی لێکەوتەوە، ئەم ئەنجامە خواستی ئێمە نەبوو و دڵی مرۆڤ دەئیشێنێت، بەڵام بەرپرسیارێتیی ئەم ڕووداوە لە ئەستۆی ئێمە نییە، بەرپرسیارێتی ڕووداوەکە لەسەر ئەوانەیە کە هێزەکەیان جوڵاندووە”.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئەو جوڵەیە لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە دژی هێرشەکانی دووژمن بۆسەر هێڵەکانی کێستە و زەندورا، بەرخۆدانی مێژوویی دەکەن، واتایەکی دیکەی جگە لە پشتیوانیی لە دەوڵەتی تورک نییە، داوای زەوتکردنی ئەم مەیدانە خزمەت بە دووژمن دەکات تا ئەو مەیدانە بەرتەسک بکاتەوە، بەرخۆدان ئاستتەنگ بکات و ڕێگە بۆ دەوڵەتی تورک دەکاتەوە، ئەمە جوڵەیەکە بۆ لە پشتەوە خنجەرلێدان لە گەریلا، سەرەڕای ئەمەش گەریلاکانمان ئەو هێزەیان نەکردە ئامانج، ئەو هێزە بە هەڵەی خۆی یان بە ئەنجامێکی دیکە بوونەتە قوربانی، دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، کەوتنە حاڵەتی شەڕ و هێشتاش لەو حاڵەتە دان”.
هاوکات جەخت لەوەشدەکاتەوە، ” لەم سەردەمە گرنگە مێژووییەدا ئەم هەوڵە، کە لەلایەن پەدەکەوە نیشاندراوە، هەوڵێکە کە ڕێگە بۆ شەڕێکی قورس لەنێوان هێزە کوردییەکان دەکاتەوە، ئەمە بۆ کورد و پرسی نەتەوەیی کوردستان بە واتای زیانێکی گەورەیە، دیسانیش ئێمە نامانەوێت شەڕێکی شووم لەناو کورد دەستپێبکات، ئێمە تەنیا دەمانەوێت لەدژی دەوڵەتی تورک کە دووژمنی سوێندخواردووی گەلەکەمانە بەرخۆدان بکەین و بجەنگین، گەریلاکانی کوردستان بە بەرخۆدانێکی مێژوویی ٤٣ ڕۆژە، نیشانیاندا کە دەتوانن هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان تێکبشکێنن، ویستی گەمارۆدانی ئێمە، لە بنچینەی کوردیدا نییە، هەروەها هەوڵێکی لەم شێوەیە بۆ داهاتووی گەلەکەمان دەبێتە مەترسییەکی گەورە”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button