سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری توند دەداتە پەکەکە

لڤین:

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی مەتینا، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە،” به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له‌ ناوچه‌‌ى مه‌تينا له‌ سنوورى ئامێدى كرديانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له‌ ناوچه‌‌ى مه‌تينا له‌ سنوورى ئامێدى كرديانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ کە پێویستە سنوورێک بۆ‌ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه‌ بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته‌ هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه‌.

ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له‌ ئيداره‌ و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه ‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌وه‌.

دووباره‌ داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه‌ PKK چيتر نه‌بێته‌ هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه‌ و ڕێز له‌ قه‌واره‌ و ئيداره‌ و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته‌ پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بكات.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/6/5



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button