لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان:

چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

لڤین:

لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لەسەرئاڵۆزیەکانی چیای مەتین لە قەزای ئامێدی،راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،”چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چەندینجار رۆڵەی ئەم هەرێمەیان شەهید کردووە،بۆیە جارێکی تر داوایان لێدەکەین کە شەڕەکەیان ببەنە ناو خاکی تورکیا و نەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر دەستکەوت و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێ رێز لەسنووری هەرێم بگرن.”

دەقی راگەیەندراوە:

بەداخەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٥ / ٦ / ٢٠٢١ ، هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەچیای مەتین کەوتوونەتە بۆسەیەکی پەکەکەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ( ٩ ) پێشمەرگە کە لەهۆبەی ئەندازە بوونەو کاریان هەڵگرتنەوەو پووچەڵکردنەوەی بۆمب بووە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، هێرشکراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری باجیرۆ لەوکاتەی ویستوویانە بەرەو ئەو بنکانە بڕۆن کەپێش چوار مانگ لەو ناوچەیە دانرابوون، بەڵام بەداخەوە کەوتوونەتە بۆسەیەکی پەکەکە و پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.
وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئەم هێرشە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشى لەبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و داوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چەندینجار رۆڵەی ئەم هەرێمەیان شەهید کردووە، لەلایەکی تر بوونەتە هۆکاری چوڵبوون و وێرانبوونی سەدان گۆندی سنووری هەرێمی کوردستان.
بۆیە جارێکی تر داوایان لێدەکەین کە شەڕەکەیان ببەنە ناو خاکی تورکیا و نەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر دەستکەوت و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێ رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسییەوەو باخوێنی کورد بەدەستی کورد نەرێژرێت، بۆیە داواكارین كێشەی توركیاو پەكەكە بەئاشتییانە چارەسەر بكرێت لەئەگەری چارەسەر نەبوون لەناو خاكی توركیا كێشەكە یەكلایى بكرێتەوە.

لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان
٥ى حوزه‌یرانی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button