‎وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوی دووەمی لەبارەی ئاڵۆزیەکانی مەتینا بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوی دووەمی لەبارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی مەتینا بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراقی دەکات بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت.

لە دووەم راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا لەبارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی مەتینا دەڵێت: لەلایەن هێزێکی پ.ک.ک وە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکردووە لەو هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه دەشڵێت “چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، وەک هەر ناوچەیەکی تری سنوری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات”.

وەزارەتەکە داوایکردووە “حکومەتی عێراق بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت”.

هاوکات داواشی لە هێزەکانی پەکەکە کردووە “رێز لە سنور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی نەیاننامەکەدا هۆشادری داوە کەوەی کە “دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێ دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button