كاغەز و هونەری فۆتۆگرافی

لڤین:
ڕیچ مككۆر پەپی بۆیۆ، فۆتۆگرافەرێكی تایبەت مەندە و كارەكانی جیاوازن، لەبارەی فۆتۆكانیەوە دەڵێت “كاتێك لە لەندەن دەستم كرد بە وێنەگرتن، هەرزوو زانیم هەمان جۆری وێنەم دەگرت لە هەمان خاڵی ئاسایی دەیگرن، بۆیە بڕیارمدا هونەرێك زیاد بكەم بۆ ئەو كارەی دەیكەم”.

ئەو روونیدەكاتەوە لەبەر ئەوەی “حەزم بە هونەری كاغەز و جۆرەها كاری كاغەزی بوو بۆیە خۆم خستە ناو بەهرەكانی خۆم لەو جیهانەدا وێنەم تێكەڵ كرد لە بەكارهێنانی كاغەزی بڕاو بۆ دروستكردنی وێنەكانم بەشێوەیەكی هونەری”.

كارەكانی ئەو فۆتۆگرافەرە ئەگەر مرۆڤ زۆر لێی ورد نەبێتەوە گوماندەكات كە بە بەرنامە گرافیكیەكان نەخشێندرابێت، بەڵام لە راستیدا ئەو بەشێكی وێنەكان لە كاغەز دروست دەكات و تێكەڵاوی فۆتۆكەی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button