پۆلیسی چەمچەماڵ 8 تۆمەتبار لە رووداوی شەڕکردندا دەستگیر دەكات

لڤین:
لە دوو رووداوی شەڕکردندا لە شارۆچکەی چەمچەماڵ هەشت کەس دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر 11 لە شارۆچكەی چەمچەماڵ شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو دراوسێدا ڕوویدا و بە هۆیەوە تەقەكرا، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبارانی ڕووداوەكە دەستگیربكرێن .
پۆلیس ئەوەسی ئاشكرا كردووە، لەئێستادا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە كە شەش کەسن بە ناوەكانی :(ب ، م ، ف – ه ، م ، ف – س ، ص، ی – ت ، س ، ص – م ، س ، ص – ه ، ر ، م ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
ئئەوەشیی راگەیاندووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباری تریان دەستگیركرد، كە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ پشێوییان دروست كردووە و بەچەقۆ شەڕیان كردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، تۆمەتباران بە ناوەكانی :(م ، س ، ح – ژ ، ف ، ف ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە