سەرۆکی حکومەت داوا دەکات لایەنە سیاسیەکان پێکەوە دژی پەکەکە بوەستنەوە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دژی پەکەکە بوەستنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەری ئەمڕۆی نێوان پەکەکە و هێزەکانی زێرەڤانی رایگەیاند “بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم”.

لەو پەیامەیدا سەرۆکی حکومەت جگە لە پرسە وهاوخەمی بۆ بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەشڵێت “‏داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە”‌.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە میدیای نزیک لەپەکەکە لە زاری هێزەکانی پاراستنی گەلەوە بڵآویان کردەوە کە هێزێکی پارتی هەوڵیاداوە بچنە نەوچەکانی ئەوانەوە بۆ ئاگادارکردنەوە چەند تەقەیەکیان کردووە، بەڵام ئاماژەی بە کوژرانی پێشمەرگەکان نەکردووە.

بەیانی ئەمڕۆش کەناڵی کوردستان تی ڤی زمان حاڵی پارتی بڵاویکردەوە کە ئەو پێشمەرگانە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا شەهید بوون، دواتریش هەواڵەکەی گۆڕی و وتی کە پەکەکە ئەو پێشمەرگانەی شەهید کردووە.

دواتریش وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە ئەو پێشمەرگانە کەوتونەتە بۆسەی هێزیکی پەکەکەوە و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button