دژی گرانبوونی بەنزین لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لڤین:
ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی بەشێك لە شۆفێرانی تەكسی گردبونەوە و داوای دابەزینی نرخی بەنزین دەكەن و نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
بەیانی ئەمڕۆشەممە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین شۆفێرانی تەكسی لە سلێمانی شەقامی بەردەم دادگای سلێمانیان داخست و داوا لە بەرپرسانی شارەك ەو ئەنجومەنی وەزیران دەكەن كۆتای بەو كێشەیە بهێنن.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.