وەزارەتی پێشمەرگە: هێزێکی پەکەکە 5 پێشمەرگەیان شەهید کرد

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەو پێشمەرگانەی ئەمڕۆ شەهیدبوون لەلایەن هیێزێکی پەکەکەوە بۆسەیان بۆ دانراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە”.

وەزارەتەکە رتوونیکردووەتەوە لە ئەنجامی ئەو بۆسەیەی هێزەکەی پەکەکە “پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون”.

ئەوەشی وتووە “پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە”.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە کە هێزەکانی پەکەکە تەنها فیشەکی ئائگادارکردنەوەیان تەقاندووە بۆ ئەوەی هێزەکە نزیک نەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button