ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

لڤین:

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان رێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام بدرێت.

رێپێوانەکە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی و رێکخراو سەرپەرشتی دەکرێت، لە کاتژمێر پێنجی ئیوارە لە شەقامی سالم دەستپێدەکات،  دروشمی سەرەکی رێپێوانەکە بێدەنگ نابین لە داگیرکاری و بە هەڵوێستەوە دەژینە.

دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر گەریلاکانی پەکەک ئەنجامدا و وەک خواستی خۆی سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا لە ماوەی رابردوو دەستی کردووە بە بڕینەوەی دارستانەکان.

بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی  ناوخۆیی لێکەوتەوە و هاوڵاتیان نیگەران بوون و زیاتر لە 30 پەرلەمانتاریش داوای دابیشتنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بۆ دەربڕینین رای نیشتیمانی دژی هێرشەکانی تورکیا بەڵام تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان وادەی دیاری نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button