پەرلەمان لەسەر ئاگرەکەی کەمپی ئاوارەکانی شاریا هاتە دەنگ

لڤین:

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکەی کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە،” ئیدانەی ئەو رەوشە دەکەن کە ڕۆژانە و بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی ئێزدییەکان دەبنەوە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات بەھۆی کەوتەوەی ئاگرەکەی کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا لە دھۆک، زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت سووتاوە، بۆ ئەوەوی ھاوڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لیژنەکە داوا دەکات پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق بۆ ئاسایکردنەوەی ڕەوشی ئەمنی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شەنگال کراوە”.

دەقی راگەیەندراوەکە…

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بەھەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەم بارودۆخە دەکەین کە ڕۆژانەو بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی خوشک و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لە کەمپی شاریا سووتاوە، ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ شنگال کراوەو ڕەوشی ئەو ناوچەیە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو ھاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کە دۆخی ناوچەکوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیەو ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێ و ھاووڵاتییانمان ببنە قوربانی.

لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button