ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مامی‌ خۆی‌ كوشت ده‌ستگیركرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له شاری‌ سلێمانی‌ مامی‌ خۆی‌ به‌چه‌قۆ كوشت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌ مامی‌ خۆی‌ به‌چه‌قۆ كوشت”.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە،” كاتژمێر ٤:٥٦ خوله‌كی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ ٤ / ٦ / ٢٠٢١ ، له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌، كوڕێك به‌چه‌قۆ مامی‌ خۆی‌ كوشت‌و تۆمه‌تبار دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە،” به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاسپارد كه‌ به‌دواداچونی‌ به‌په‌له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پێویست ئه‌نجامبده‌ن‌و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو دوای‌ كه‌متر له‌دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌قه‌زای‌ شاره‌زوورو له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووره‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تۆمه‌تبار (ب، و، أ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button