لەڕووداوێکى تەقەکردندا دوو کەس برینداربوو

لڤین:

تەندروستی چەمچەماڵ، لە رووداوێکى تەقەکردندا لە ناحیەى تەکیەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ دوو هاووڵاتی بریندار بوون

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ ( ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند،” بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێی ڕاگەیاندوین، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی روداوێکی تەقەکردنەوە لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو برینداری فیشەک گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ”.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،” هەردوو بریندارەکە پیاون یەکێکیان تەمەن ( ٤٦ )ساڵ و بریندارەکەی تر تەمەن ( ٣٥ ) ساڵە لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین”.

بەپێی زانیاریەکانی ( لڤین ) ئەو کەسانەی برینداربوون بەشێک نەبوون لە شەڕەکە و لەناو بازاڕ فیشەکیان بەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button