بەرگرى شارستانى دهۆک ئاگرەکەی کەمپى شاریای کۆنترۆڵ کرد

لڤین:

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ( هەینی، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ئاگر لە کەمپى شاریاى ئاوارە ئێزیدییەکان لە پارێزگاى دهۆک کەوتەوە، بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى دهۆک راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەى کەمپى شاریاى پارێزگاکەى راگەیاند

راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد،” ئاگرەکەى کەمپى شاریا بۆتە هۆى سوتاندنى نزیکەى 400 خێوەتگە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى توانیوویانە کۆنترۆڵى ئاگرکەوتنەوەکە بکەن”.

بەرگرى شارستانى دهۆک،ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” لە ئێستادا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button