فازڵ حاجی:

ئەو کەسەی سوکایەتی بە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەکات لە هەولێر دەبێت داوای لێبوردن بکات

لڤین:

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، “کەسێک بە ناوی (مەلا قاتیل) تەنیا بۆ ئەوەی کەسانی وەک خۆی بهێنێتە پێکەنینێکی بێ هۆکار سوکایەتی بە پۆلیسی هاتوچۆ دەکات و بڵاویشی دەکاتەوە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

کەسێک بەناوی (مەلاقاتیل) تەنها بۆئەوەی کەسانی وەکو خۆی بهێنێتە پێکەنینێکی بێهۆکار،سوکایەتی بەپۆلیسی هاتووچۆ دەکات وبڵاویشی دەکاتەوە
کەئەو پۆلیسە کوڕی هەژارێکی ئەم شارەیە وەبۆخزمەتی ئەو ودەیانی تری وەکو ئەو بەو گەرمایە لەبەر هەتاو وەستاوەو خزمەتیان دەکات وجەنابیشی بەسەیارەگرانبەهایەکەی سوکایەتی پێدەکات
من لێرەوە پێ ی دەلێم پێویستە ئەگەر تۆزێک ڕێز لەخۆت ولەو کەسانە دەگریت کەگوایا هەوادارتن
دەبێت داوای لێبوردن لەو پۆلیسە بکەیت وەجارێکی تریش زاتی ئەوە نەکەیت کەسوکایەتی بەهیچ کەسێک بکەیت نەک بەپیاوی یاسا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button