حكومەتی هەرێم:

لیژنەی چاكسازیی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی و ئەنفالکراوان ناتوانن بێنە پەرلەمان ئێوە وەرن

لڤین:

پەرلەمانی كوردستان بە نوسراوی رەسمی داوای ئامادەبونی لیژنەی چاكسازی شەهیدان و ئەنفالكراوان و لیژنەی چاكسازی زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كردوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانیان، بەڵام حكومەت لەوەڵامی پەرلەماندا وتویەتی، ناتوانن ئامادەبن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كە بە ژمارە ( ٦٢٦٨ ) لە بەرواری ( ١ / ٦ / ٢٠٢١ ) دەرچووە و ئیمزای د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، وەڵامی داواكەی پەرلەمانی كوردستانی داوەتەوەو نوسیویەتی،”ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ژمارە ٩٠ لە ٣٠ / ٥ / ٢٠٢١ هاوپێچ. سەبارەت بە ناوەڕۆکی نووسراوی سەرەوەتان، لەبارەی ئامادەبوونی لیژنەی چاکسازی و شەهیدان و ئەنفالکراوان و لیژنەی چاکسازی زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان، ناتوانن ئامادەبن بۆیە پێشنیار دەکەن ( لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانە بەڕێزەکەتان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری شەهیدان لە ( هەولێر و سلێمانی و دهۆک ) هەروەها لیژنەی چاکسازی زیندانیانی سیاسی لە دیوانی وەزارەت بکەن، بۆ ئاگادار.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button