کۆمپانیای سۆمۆ: هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەهەناردەكردنی نەوت لە رێگەی عێراقەوە

لڤین:

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەهەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ راگەیاند، هەرچەندە لە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدادی لە پرسی نەوتدا دیاریكردووە، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەهەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەندینجار و تەئكیدی لەسەر پابەندبوون و جێبەجێكردنی رێكکەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ كردۆتەوە و ئامادەیی تەواویشی بۆ دانوستان و رێككەوتن لەسەر وردەكارییەكان دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button