بەرهەم ساڵح:

بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە مایەی چاوپۆشی نیە

لڤین:

دوای ئەوەى وێنە و ڤیدیۆی بڕینەوەی داری دارستانەکانی ناوچەى بادینان لە  لایەن سوپای تورکیاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە کاردانەوەی خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە تویتێکدا  ڕاگەیاند،” سەرباری لەشكرێشی وپێشێلكردنی سەروەری وشەڕ وئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە”. 

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،”ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ وهەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانكاران”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button