ئاوات محەمەد:

هەڵمەتی لیژنەکانی قائیم قامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت

لڤین:

قائیمقامی سلێمانی جەخت لە بەردەوامی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ لیژنەکان ئەرکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانی جێبەجێ دەکەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ( ٣ / ٦ / ٢٠٢١ ) ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە هۆڵی کۆبونەوەکانی قائیقامیەت بۆ گفتوگۆکردن و دانانی رێکاری نوێی کاری لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ سەرۆکی لیژنە جیاوازەکان کۆبوەوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا رایگەیاندووە،” کاری سەرەکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی گشتییە، هەڵمەتەکانیشیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی بازرگانەکان بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن، زیان گەیاندن نییە بەکار و بازاڕی هیچ کەس و شوێنێک، بەڵکو پابەند کردنیانە بەو چوارچێوە یاساییەی بۆ کارکردن بۆیان دیاریکراوە”.
قائیمقامی سلێمانی، ئاماژەی بەوەیش داوە،” ئەندامانی لیژنە جیاوازەکانی قائیمقامیەت بەهاوکاری هاوڵاتیان ئەرکی سەرشانی خۆیان بەباشی جێبەجێ دەکەن کە ئەرکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانییە و لەلایەن دانیشتوانی شاری سلێمانییەوە جێگەی دەستخۆشی وپێزانینە”.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا، ئاماژەی بۆئەوەکرد،” لەگەڵ هەبونی هەندێک سەرپێچی کە سزادراون، دوکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانی خاوێنن هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button