د. شایان عەسكەری:

کێشەی شەخسی و دەستی حزبێکی تر….

لڤین:

لە ھەولێر کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی بە زۆر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی تر بۆ بەشێکی تر کە لە پسپۆری خۆیاندا نیە، ژمارەیان زیاتر لە ٥٠ کارمەند دەبێت، تێیاندایە زیاتر لە ٢٠ ساڵ خزمەتی کەرتی تەندروستی کردووە، ئێستا دەوامێکی زۆرە ملێیان پێ دەکەن کە دەبێ ١٨ سەعات بێ پچڕان بەدلەی کۆرۆنا لەبەر بکەن، جاری وا ھەیە تێیدا دەبوورێنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە مووچەیان بە لێبڕینەوەو درەنگتر لە کاتی خۆی پێ دەدرێ و بێ ھیچ دەرماڵە و ئیمتیازێک، سەرەڕای ئەوەش کە ناڕەزاییان دەربڕیوە ٣٤ کەسیان غیاب دراون، لە جیاتی سوپاس و پێزانین غیابیان داون!!!! خۆم دەزانم دەستیان چەندە سوکە بۆ غیاب و لێبڕینی مووچە!!! بەشێکیشیان نەقلی دوورترین گوند کردووە!!!!
ئەم بەڕێزانە گەنجینەی نیشتمانین و دەبێ رێزیان لێ بگیرێ نەک سزا بدرێن.
لە کۆتاییشدا پێیان ووتراوە ئێوە حزبێکی تر ھانتان دەدات تا پەشێوی دروست بێت.
لە ھەڵەبجە پزیشکێک لە پای ئاشکرا کردنی گەندەڵی کەرتی تەندروستی ئاساییش گرتوویەتی و لە بەندیخانەی داناوە، چەندین بەڵگەمان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە وەڵامیان نیە، دوا قسەش کە بە گوێیان دادام دەڵێن کێشەی شەخسی ھەیە!!!!
ھەر کە ناڕەزایی دەردەبڕی گەر مەلا بوویت دەتکەن بە داعش گەر خانم بوویت ئەوا پروپاگەندەی خراپت بۆ بڵاو دەکەنەوەو دەڵێن کێشەی شەخسیت ھەیە( بە پێی قسەی ئەوان کێشە شەخسیەکەت لەگەڵ یەک نەفەر نیە بەڵکو لە وەزیرەوە دەست پێ دەکات تا فەرمانبەرەکەی پرسگە!!!!)، خۆ گەر بە کۆمەڵیش بوون یان تۆزێک بەھێز بووی ئەوا پێت دەڵێن گەر دەستی حزبێکی ترتان لە پشت نەبێت ناتوانن وا بکەن!!!
چارەسەر:
١-دەستی حزب لە ناو دام و دەزگا تەندروستیەکان دوور خەنەوە.
٢-مافی ھاووڵاتیان بدەنەوە، کۆتایی بێنن بە لێبڕین و پاشەکەوت.
٣-یاساکان لەسەر خۆشتان جێبەجێ بکەن نەک تەنھا لەسەر ئێمە.
تێبینی: بەبێ ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا زۆرمان ھەوڵدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کەیسێکیان لە مانگی ٢ ەوە خەریکین کەچی چارەسەری ناکەن خراپتری دەکەن!
د. شایان عەسكەری
ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button