٣ باندی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس ڕایگەیاند،” لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای بەدوادا چوونێکی وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران لە سێ چالاکی جیاوازدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۳ / ٦ / ۲٠۲۱ توانرا ( ۳ ) باندی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە

۱ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕ ( ۱٥ ) کیلۆ گرام لەجۆری تلیاك لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ئێرانی بەناوی ( إ ـ إ ـ ع ) کە ماددە هۆشبەرەکەی بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو بارهەڵگرێکی ئێرانی لەناو بارێکی خوێ شاردبویەوە.
۲ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ۳۳۹ ) شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) و بڕی ( ٥٠ ) غرام ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( م ـ ع ـ ق ).
۳ـ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ۹۳ ) دانە حەبی هۆشبەری ( B2 ) و بڕی ( ۷۲ )دانە حەبی ( کلۆنازپام ) و بڕی ( ٤۲ ) دانە حەبی ( الپرۆزولام ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( م ـ ج ـ م )کە تۆمەتبارەکە ماددە هۆشبەرەکەی لەناو پانتۆلی خۆیدا شاردبویەوە.
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) ی یاسای ماددەهۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button