ویکلیکس نهێنی پەیوەندییەکانی مەسعود بارزانی و تورکەکان ئاشکرا دەکات

لڤین:

بڕینەوەی دارەکانی سنووری دەڤەری بارزان لەلایەن سوپای تورکیاوە مشتومڕی گەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و وەک هەمیشە پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی بنەماڵەی بارزانی دەکرێت کە دەستی تورکیایان گرتووەوە هێناویانەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە بڵاوکراونەتەوە، رۆژانە ٤٠٠ تەن داری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای تورکییەوە دەبڕدرێنەوە و سوپای تورکیش هاوکارییان دەکات لە گواستنەوەی دارەکان بۆ ناو ئەو وڵاتە.
ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنج، بەرپرسانی ئیداری ناوچەی زۆنی زەرد لە میدیاکانی پارتییەوە بە ڕوونی باسیان لەوەکردووە ماوەی چەند ساڵێکە ئەم پڕۆسەیە دەستی پێکردووە، بەو پێیەش بێت ئێستا بە هەزاران دۆنم دارستانی ئەو ناوچانە لە ناو براون.
ئەوەی بووەتە رێگری سەرەکی لە ئاشکرابوونی ئەو مەترسییە ژینگەیییە گەورەیە ئەوەیە ئازادی کاری میدیایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بە تەواوی سەرکوتکراوە، تەنها میدیاکانی باڵی مەسعود و کوڕەکانی دەستکراوەن لە کارکردن لەو زۆنەدا، ئەوەش وایکردووە زۆنی زەرد بە گشتی و دەڤەری بارزان بەتایبەتی رووداوەکانی بە نهێنی بمێننەوە.
پارتی و بە دیاریکراوی ماڵی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبە بەردەوام لە کەناڵە فەرمییەکانی حکوومەتەوە پەکەکە بە هۆکاری لەشکرکێشییەکانی تورکیا دەزانن هەوڵ دەدەن پاساو بۆ تاوانەکانی تورکیا بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەکەی بهێننەوە.
لە دوایین راگەیەندراوی وتەبێژی حکوومەت لە سەر بڕینەوەی دارستانەکان جارێکی تر هێرش کراوەتە سەر پەکەکە و بەهۆکاری هاتنی سوپای تورکیا بۆئەو ناوچانە تۆمەتبار کراوە.
بە بڕوای شارەزایان، دەستبردن بۆ بڕینەوەی دارستانەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە سامانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و پارتی و بنەماڵەی مەسعود بارزانی تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان لە پێگەکەیان چاوپۆشی لەو کارەساتانە دەکەن کە تورکیا بەسەر هەرێمی کوردستانی دەهێنێت.
ئەگەر تورکەکان دەستکراوە کرابن لە بڕینەوەی داری دارستانەکانی کوردستان، ئەی لەبەرانبەر نەوت و کانزا سرووشتییەکانی ئەو ناوچەیە دەبێت چؤن مامەڵە بکەن؟لە کاتێکدا بڕینەوەی دارەکان دەستکەوتێکی ماددی یەکجار کەمی بۆ تورکەکان تێدایە بەڵام زیانی ماڵوێرانکەر بە سروشتی کوردستان دەگەیەنێت.
بەپێی چەند زانیارییەک لە دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی زاخۆ و دهۆکەوە دەست لڤین کەوتوون، بەشێکی ئەو ناوچانەی کە دارستانەکانیان بڕاوەتەوە، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرێت کۆمپانیا تورکییەکان کاری دەرهێنانی کانزا سروشتییەکانی وەک ئاسن و مس و زێڕی تێدا بکەن چونکە ئەو ناوچە بەو ماددە کانزاییانە دەوڵەمەندن.
چاوپۆشی کردن لە بڕینەوەی داری دارستانەکان لەلایەن پارتییەوە مێژوویەکی کۆنی هەیە، محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست لە کتێبی رۆژمێری پێشمەرگە باسی لەوەکردووە کە مەلا مستەفای بارزانی باوکی مەسعود بارزانی هەمان سیاریۆی ئێستای دووبارە کردووەتەوە داری دارستانەکانی بەرەو ئێران ڕەوانە کردووە.
بە بڕوای چاودێرانی دۆخی هەرێم، تورکیا تەنها پەکەکەی کردووەتە بیانوو بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، چونکە پلان بۆ ئەوە دادەنێت کەرکووک و موسڵ بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی و چاوەرێی دەرفەت و گۆڕانکارییەک دەکات کە لە ناوچەکە بێتە ئاراوە، بۆ ئەو مەبەستەش بنەماڵەی مەسعود بارزانی کردووەتە دار دەستی جێبەجێ کردنی پیلانەکانی.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی ویکلیکس لەسەروبەندی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٤ مەسعود بارزانی سەردانی ئەنکەرەی کردووە ولەگەڵ ئەردۆغان کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و دەزگای هەواڵگریی و سوپا ئامادە بوون لەوێ زۆر تورکەکانی دڵنیا کردووەتەوە کە پەکەکە تەنها دوژمنی تورکیا نییە، بەڵکو دوژمنی پارتییشە.
بەپێی بەڵگەنامەکە، تورکەکان سەرسام بوون بەو هەڵوێستەی سەرۆکی پارتی، بۆیە ئەگەر مەسعود چاوی لە شەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی دەڤەری بارزان لە بۆردوومانەکانی تورکیا داخستبێت ئەوا لە ئاستی بڕینەوەی دارەکانیش بێدەنگی هەڵدەبژێرێتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button