لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

لڤین:

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە چەمچەماڵ تراکتۆرێک و ئۆپڵێک پێکیاندادا، لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ – خەلیفان-یش، ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلێکی کامری پێکیاندادا، لە هەر دوو ڕووداوەکەشدا سێ کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەنگاوییەکان، لە ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ، پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ تەکسی لەگەڵ تراکتۆرێک (فرگاسن) ڕوویدا.

لەئەنجامی ڕووداوەکە تراکتۆرەکە وەرگەڕاو شۆفێرەکەی برینداربوو، شۆفێری ئۆپڵەکەش بە هەمانشێوە بریینداربوو، پاش ڕووداوەکەش هەردوو شۆفێرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کران و باری تەندروستیان جێگیرە.

لە لایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ – خەلیفان نزیک بازگەی بێخاڵ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلێکی کامری پێکیاندادا، جگە لە زیانی ماددیی سەرنشینێک برینداربوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button