بە وێنە… بارهەڵگرێک وەرگەڕاو زیانی لێکەوتەوە

لڤین:

ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقلاوە، وەرگەڕا و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی زۆر شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقلاوە – باسرمە، قەندیل لەسایدی هاتن بۆشەقلاوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاو زیانی لێکەوتەوە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ لاپەڕەی تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێدەچێت، ڕووداوەکە بە هۆی تیژڕۆیی و گومانی خەولێکەوتنی شوفێرەکەوە ڕوویدابێت.

ڕونیشیکردوەتەوە کە “شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و پاشان بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بەگادرێلی ڕاگری ڕێگایەکە ئینجا خۆی کێشاوە بەدیواری قەنتەرەی ئاودا و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە”.

لەئەنجامی ڕوداوەکەدا شوفێرەکە بەسەختی بریندار بووە زیانێکی زۆری ماددیش کەوتوەتەوە و ئاستەنگیش بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان لەسەر ڕێگاکە دروست بووە.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڕێنمایی شۆفێران بەتایبەتی شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکات “هەمیشە لەوکاتانە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن کە تێرخەون وەکێشەیان نیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button