ئاگر لە پاڵاوگەیەکی تاران کەوتەوە و چەندین کۆگا سوتان

لڤین:
ئاگر لە پاڵاوگەیەک لە شاری تارانی پایتەختی ئێران کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین کۆگای هەڵگرتنی سوتەمەنی سوتان.
میدیاکانی ئێران لەزاری پەیمان سابریان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران، بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە لە پاڵاوگەی نەوتی تاران کەوتوەتەوە و لە هێڵەکانی گازی شل بووە، بە پێی زانیارییەکانیش 18 کۆگای هەڵگرتنی نەوت ئاگریان گرتووە، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەرپرسانی پاڵاوگەکە رەتی دەکەنەوە هیچ کارێکی تێکدەرانە لە پشت ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بێت و هۆکاری رووداوەکەش بۆ “تەکنیکی” دەگەڕێننەوە.
ئەم ڕووداوەش دوای چهند كاتژمێرێك له نوقومبوونی كهشتییهكی سهربازی ئێران دێت کە بههۆی ئاگركهوتنهوه لە دەریادا نوقم بوو، کەشتیەکەش بە دووەم گەورەترین کەشتی ئەو وڵاتە دادەنرا.