وەزارەتی پێشمەرگە:
تۆڵەی ئەو پێشمەرگە شەهیدانەمان کردەوە کە لەم ماوەدا بە هۆی هێرشی داعشەوە شەهید بوون
لڤین:
وەزارەتی پێشمەرگە، شەوی سێشهممه بە پشتیوانی هێزە تایبەتەكانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەویەوە، هێزەكانیان هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش و لەچەند ناوچەیەك پاكیان كردنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،رایگەیاندووە، “لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی كە لەو ماوەیەدا داعش كردیە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهیدكردن و برینداركردنی چەند پێشمەرگەیەك، لەوانە (نەقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسین)، شەوی سێشهممه لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، هێزەكانی پێشمەرگە، بە پشتیوانی هێزە تایبەتەكانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەویەوە، لە ناوچەی (كاوێركەوا – داوێ)، هێرشیان كردە سەر تیرۆریستانی داعش و ناوچەیەكی فراوانیان لێ پاككردنەوە”.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایشی کردووە، “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژران، هەروەها چەند مۆڵگەیەكیان وێران كرا، كە تیایدا دەمانەوە و پیلانی كردەوە تیرۆریستیەكانیان تێدا دادەڕشت، چەند پارچە چەكیش كەوتنە دەست پێشمەرگە”.
له كۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ئەمە پەیامێك بوو بۆ تیرۆریستانی داعش، كە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، هەموو كات ئامادە و دەست لەسەر تفەنگن بۆ بەرگری كردن لە نیشتیمانی كوردستان”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21