هۆکارى داخستنى فڕۆکەخانەى هەولێر ڕاگەیەندرا

لڤین:

پاش ئەوەی چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە، بەهۆى کێشەیەکەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر داخراوە و گەشتەکانى وەستاون، بەڵام هۆکار و چۆری کێشەکە ئاشکرا نەکرابوو.

میدیا عێراقیەکان لە سەر زاری سەرچاوەیەکى ئاگادار لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، ئاشکرایان کردوە کە،”داخستنى فڕۆکەخانە، بەهۆى کارى پاککردنەوەى ڕێگەى هەستانى فڕۆکەکانەوە بووە و ئەوەش ڕێوشوێنێکى هونەرییە”.

میدیاکان ئاماژەیان بەوەیش داوە کە،” بەم نزیکانە فڕۆکەخانەکە بە ڕووى گەشتى فڕۆکەکاندا دەکرێتەوە، ئەوەش دواى تەواوبوونى پاککردنەوە و کاتێکى زۆر ناخایەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button