قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت‌

لڤین:

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ( ٤٨ ) تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه‌‌
ئه‌مڕۆ ( چوارشه‌ممه‌‌، ٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) قائیمقامیەتى سلێمانى، ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌‌كان بڵاوكرده‌وه‌‌ و ڕایگەیاند،”  ( ٦.١٨٧ ) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه ‌گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ ( ٦٣٩ ) شوێن تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه‌، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها ( ٣٤٤ ) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن”.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌،” به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ( ٧٨ ) شوێن داخراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها یه‌ك شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه‌”.
هەروەها ئەوەیش خراوەتە ڕوو،” له‌ مانگی رابردودا و له‌ئه‌‌نجامی پشكنیینه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ( ٤٨ ) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپدا بگرن‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبرێت”.
لە کۆتایدا ئاماژە بەوەیشداروە،” به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره‌ غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه‌، كه ‌بڕه‌كه‌ی له‌مانگی پێنجی ساڵی ( ٢٠٢١ ) بریتییه‌ له‌ ( ٤٢ ) ملیۆن و ( ٥٥٠ ) هه‌زار دیناره‌‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button