فاملى مۆڵى سلێمانى لەسەر بەڕێوەچونی ڤیستیڤاڵی منداڵان ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مناڵانەوە ئاهەنگێکی گەورەی قەرەباڵغ سازکرا، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ڕێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆڕۆنا، ئەو جۆرە ئاهەنگانە ڕێگەیان پێنادرێت، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ڕایگەیاندبوو،” ئەمڕۆ لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئاهەنگەکەى  شەوى ڕابردووى فامیلى مۆڵ کەدوور لەڕێنماییە تەندروستیەکان بووە”.

فامیلی مۆڵی سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ڕایگەیاندووە،” ئەو مەڕاسیم و یادکردنەوە گەورە کە لە ڕۆژی جیهانی مناڵان لە فامیلی مۆڵ سەرنجی میدیا نوخۆی و جیهانیەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بۆ خواستە جوان و ڕەنگاڵەییەکانی مناڵانی کوردستان و خانەوادەکانیان کە هاوشانی منداڵانی جیهان دڵخۆش و ئاسودە بن و هیوا بۆ دواڕۆژێکی پرشنگدا بخوازن”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

بەشێک لە وێنەی ئاهەنگەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button