دوو گەنج لە کاتی مەلەکردن خنکان

لڤین:

دوو گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ و ٢٦ ساڵ دانیشتوی گەڕەکی شارەوانی لە پارێزگای هەڵەبجە لە رووباری سیرواندا خنکان.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەمڕۆ ( ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،” دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی سازان لەناو ڕوباری سیروان دوو گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ و ٢٦ ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە لە گەڕەکی شارەوانی خنکان”.

هەروەها ڕایشیگەیاندوە،” پاش گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنیەکان هاووڵاتییان تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کران”.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەیش داوە کە،” لەبنکەی پۆلیسی سیروان دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button