قائیمقامیەت نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد

لڤین:
قائیمقامیەتی سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکانی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد و پێدانی کارەبای مۆلیدەش بۆ ئەم مانگە دەکرێتە 24 کاتژمێر و هه‌ر كات كاره‌بای نیشتیمانی بڕا مۆلیده‌كان كارده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، لە قئیمقامیەتی سلێمانی، نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی پێنج به (38.6) دینار بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕاگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی سلێمانی، لە مانگی ڕابردوودا، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له نێوان (50) بۆ (70) کاتژمێر بووە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (750) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوکات لیژنەکە پێدانی کارەبای مۆلیدەشی بۆ ئەم مانگە کردوەتە 24 کاتژمێر و هه‌ر كات كاره‌بای نیشتیمانی بڕا مۆلیده‌كان كارده‌كه‌ن.