شه‌قامێكی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی هەفتەیەک داده‌خرێت

لڤین:
هاتووچۆی هه‌ولێر، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە شه‌قامێكی شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی هەفتەیەک داده‌خرێت.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له لاپەڕەی تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه، تێیدا سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، كه له ئە‌مڕۆوه تا یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه، سایدی چوون به‌ره‌و ناو شاری هەولێر له شه‌قامی په‌روه‌رده، له سه‌ره‌تای جووتسایدی به‌حركه تاوه‌كو و فولكه‌ی شێخ مه‌حموود، داده‌خرێت.
لە ئاگادارییەکەی هاتووچۆی هه‌ولێردا، ڕونکراوەتەوە داخستنی شه‌قامه‌كه به‌هۆی گۆڕین و چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئاوەوەیە.