مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە

لڤین:
مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕانیە جارێكی دیكە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.
لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکانیان ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕانیە گردبونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن، لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی وانەبێژ داوادەکەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەدەم داواکاریی مامۆستایانی وانەبیژەوە بچن و بەفەرمی دایانبمەزرێنن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ سەری هەڵداوەتەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.