فازڵ نه‌بی: هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه‌ دابه‌ش بكات

لڤین:

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق، ئاشکرایدەکات، ناکۆکی لایەنەکانی هەرێم هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەیە، دەشڵێت: ئەگەر پارتی و یەکێتی تەنها لەسەر خاڵەسنوورییەکان رێکبکەون دەتوانرێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکرێت.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: “ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانە وایکردووە مووچە دابەش نەکرێت، بۆیه‌ ئەگەر تەنها پارتی و یەکێتی لەسەر خاڵەسنوورییەکان رێکبکەون دەتوانرێت بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکرێت”.

لەبارەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمیشەوە، ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێم نەدەبوو شاندێکی لەم شێوەیە بۆ بەغدا بنیرێت و شاندێکی تەکنیکی بەسە، ئەگەر خەڵکی باشمان لەبەغدا هەبوایە ئێستا گرفتەکان بەم شێوەیە نەدەبوو”.

سەبارەت بە کێشەی لیستی فەرمانبەرانانی هەرێمیش وتی: کێشەکە لە نێو هێزە چەکدارەکانە و پێدەچێت لێکتێنەگەیشتن لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا هەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە بەغدا دەیەوێت وردبینی لە خاڵە سنوورییەکاندا بکات، بەڵام دەبێت سەرەتا بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات دواتر وردبینی بکات.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، باسی لەوەشکرد کە داواکرنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تەنها بیانووگرتنە و پێویستە بەغدا سەرەتا مووچە بنێرێت، دوای ئەوە دەتوانرێت وردبینی لەلیستی مووچەدا بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button