حەیدەر شەشۆ: هیوادارین مافی ئێزیدی لەژێر دروشمی “کوردی ڕەسەن” نەخورێت

لڤین:

سەرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکرات رایگەیاند، پێویستە لکە دەستوری هەرێمی کوردستاندا، مافی ئێزیدی لەژێر دروشمی “کوردی ڕەسەن” نەخورێت و ون نەبێت.

حەیدەر شەشۆ، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: پڕۆژەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان زۆر زۆر گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، من وەکو ئێزیدیەک قسەدەکەم، دەبێت وەکو ئێزیدیەک مامەڵە بکرێت و مافی ئێزیدی لەژێر دروشمی “کوردی ڕەسەن” نەخورێت و ون نەبێت لەبەرئەوە داخوازیمان لەهەموو لایەنی سیاسی کوردستانی هەیە بەتایبەت پارتی و یەکێتی کە مافی ئێزیدی لە دەستوری هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرێت.

 

شەشۆ ڕاشیگەیاند “هەموو کاتێک دەڵێن ئێزیدی “کوردی ڕەسەن”ن بەڵام لە واقیع ئەو مافەیان نییە لەبەر ئەوە ئێمە داوادەکەین لە هەرێمی کوردستان وەکو چۆن برایانی مەسیحی و تورکمان لەدەستوردا مافییان دەپارێزرێت ئێمەش هیوادارین مافی ئێزیدیش وەکو ئەوان ڕەچاوبکرێت.”

 

دەشڵێت: کوردی ڕەسەن تەنها دروشم بووە لە ئەرزی واقیع نەبووە و زیانی لەئێمە داوە، ئێمەی ئێزیدی کوردین و بەدڵنیایشەوە ئێمە کوردی ڕەسەنیین، بەڵام لە هەمانکاتیشدا داخوازی مافی کوردی خۆمان دەکەین لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا، لەناو حکومەتیشدا ئێمە تەنها ئەوەمان ناوێت بڵێین ئێوە کوردی ڕەسەنن بەڵام مافمان نەبێت و لەژێر ناوی یەکێتی و پارتی مافی ئێزیدی ون دەبێت، ئێمە بەردەوام داوادەکەین خەڵکی ئێزیدی ئێمەش وەکو خەڵکی کوردستان سەیربکرێن.

 

ناوبراو ئەوەشی وت” پێویستە ئەو دەستورە تەنها بۆ ئەو چوار پارێزگایە نەبێت کە (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) بگرێتەوە نابێت مافی شەنگال و خانەقین و مەخموور و زەممار پێشێل بکرێت ئێمە هیوادارین کە دەستوری هەرێمی کوردستان دانرا لەناو ئەو دەستوردا هەموو خاکی هەرێمی کوردستان تێدا دیاری بکرێت و مافی هەموو میللەتی کوردستانی تێدا دیاریبکرێت، بەدڵنیاییەوە ئەگەر ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەخۆنەگرێت دەستورێکی تەواو نییە و ئەو دەستورە نەبێت باشترە.”

 

ئەوەشی ڕاگەیاند” ئێمە داواکاری زۆرمان نییە، ئێمە دەمانەوێت مامەڵە لە ئێزیدیدا بکرێت نەک تەنها لەسنوری پارێزگای دهۆک بەڵکو مامەڵە بکرێت لەگەڵ هەموو ناوچەکانی تری شێخان و شەنگال و بەعشیقە و دهۆک ڕێژەی ئێمەی ئێزیدی لەو ناوچانە لەبەرچاو بگیرێت ڕێژەی 10%ی میللەتی کورد پێکدێنێت لە عێراقدا.”

 

سەرۆکی ئەو پارتە ئێزدییە دەشڵێت “من ڕێزم هەیە بۆ هەموو ئاینێکی کوردستان بەڵام دەوڵەتێک بەناوی دینی ئەو دەوڵەتە سەرکەوتوو نابێت، دەوڵەت لەسەر بابەتی ئایینی پێکنایەت، ئەمڕۆ کوردستان بەچاوێکی دیموکراتی لە هەموو میللەتی خۆی دەڕوانێت بەتایبەت میللەتی کورد، من ڕێزم هەیە بۆ دینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی تر، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت مافی میللەتی کورد بپاریزین، بیروباوەڕی میللەتی ئێمە ئیسلام بێت یان مەسیحی یاخود کاکەیی بێت ئێمە ڕێزی لێدەگرین بەڵام ئەگەر بوترێت دینی ئیسلام دینی کوردستانە ئەوە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button