ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی باڵای سەدرییەکان و مەسعود بارزانی ڕاگەیەندرا
لڤین:
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە ئەمڕۆ ( سێشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی دكتۆر نەسار ئەلروبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە دیدارەكەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ كران. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و، چاوەڕوانییەكانی شەقامی عێراقی و پێكهاتەكان بۆ قۆناغی داهاتوو”.
ئەوەیش ئاشکرا کرووە کە،” هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە بوونی پێكهاتە و ڕەنگی جیاواز لە عێراقدا لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نەبووە بەڵكو ڕیشەی لە مێژوودا هەیە و لەسەر ئەوە بنەمایە ڕێزگرتن لە شەراكەت و بنیاتنانی متمانەی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و دەستپێكردنی قۆناغێكی جیاواز بۆ پڕۆسەی سیاسی بە پێویست زانرا”.
هەروەها هاتووە،” لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئەوە دووپات كرایەوە كە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ڕابردوو پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ماف و ئەركی هەموو لایەك ڕوون و هاوسەنگ بێت و پەرۆشی و بەرنامەی سەرەكیی لایەنەكان دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان بێت. لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی هاوڕابوون”.
هەروەها حه‌سه‌ن كه‌عبی له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌وه بە مدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە،” سه‌ردانی وه‌فده‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی دیداری ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له وڵات‌دا”.




Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21